لە یۆتۆبۆری سوید ٨ی مارس پیرۆزکرا

ژنان لە شاری یۆتۆبۆری سوید کۆبونەوە و بە چالاکیەک ٨ی مارسیان پیرۆز کرد.

ژنانی کورد لە کاتژمێر ١٦:٠٠دا لە یۆتۆبۆری سوید کۆبونەوە و بە چالاکیەک ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

ژنان کە لە کۆڵانەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا لە برۆنسپارک دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی شەهید سەما راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوە کرا، "ئەو کردەوانەی کە چەندین ساڵە لەدژی ژنان ئەنجامدەدرێن، بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی هاتووە. ساڵی ٢٠٢١ لە کەسایەتی ژنانی کورددا، دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ."

ف.ق