لە ئیرفورت و دۆنۆستی نەورۆز پیرۆزکرا
لە شاری ئیرفورتی ئەڵمانیا و شاری دۆنۆستی هەرێمی باسکی ئیسپانیا، نەورۆز پیرۆزکرا.
لە شاری ئیرفورتی ئەڵمانیا و شاری دۆنۆستی هەرێمی باسکی ئیسپانیا، نەورۆز پیرۆزکرا.
لە شاری ئیرفۆرتی ئەڵمانیا، گروپێکی کوردستانیان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان، ئێوارەی شەممە کۆبونەوە و جەژنی نەورۆزیان بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن پیرۆز کرد.
ئاهەنگەکە ٤ کاتژمێر بەردەوام بوو.
لە شاری دۆنۆستی هەرێمی باسکی ئیسپانیاش، کۆمیتەی پشتگیری لە کوردستان ئاهەنگێکی سازکرد.
لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی نەورۆزدا، ئاتۆلیای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و سمیناری ژنەلۆژی، سازکران.
بە زمانی، کوردی، ئیسپانی، کەتەلۆنی، باسکی و ئیتاڵی، گۆرانی شۆڕشگێری وتران و ئاگری نەورۆز هەڵکرا و نەورۆز پیرۆزکرا.
ف.ق