لە ئیشکگریی ئاشتیدا، توندوتێژییەکانی پۆلیس شەرمەزار کرا

لە ئیشکگریی ئاشتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ( ئی هەدە)، هەوڵی کودەتای هەڵبژاردن لە وان و توندوتێژییەکانی پۆلیس شەرمەزار کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ IHD

لە ئیشکگریی ئاشتی کە لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD)ـەوە ڕێکخرابوو، هەوڵی کودەتای شاری وان و ئەشکەنجەدانی پۆلیس لە دژی گەل شەرمەزاری لێکەوتەوە.

هەروەها لە شارەکانی ئەنقەرە. ئەدەنە، هاتای، سێرت و ئێلح بە هەمان مەبەست ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئی هەدە)ی لقی شارەکان لە گەڵ ئەندام پەرلەمانەکانی (دەم پارتی) و بەرپرسانی کۆمیسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤ، بەرامبەر بە ئەشکەنجەدان و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی دژی کودەتاکەی شاری وان ناڕەزایەتیان دەربڕی کۆبوونەوە و بە دروشمی "بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی، با توندوتیژی و ئەشکەنجە نەمێنێ، ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیردرێت" کاردانەوە نیشان درا و سیاسەتی توندوتێژی و ئەشکەنجەدان شەرمەزار کرا.