لە ئیشکگرییەکانی دادپەروەریدا داوای پشتیوانیان لە دەم پارتی کرد

کەسوکار و بنەماڵەی زیندانیان کە درێژەیان بە ئیشکگریی دادپەروەری داوە، ڕایانگەیاند، "تا گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵدەوەشێتەوە، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن". بنەماڵەکان داوایان لە هەموو لایەک کرد دەنگ بە دەم پارتی بدەن و خاوەنداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

ئیشکگریی دادپەروەریی

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوان (توهای دەر) لە ١١٥هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە میانەی ئیشکگرییەکەدا کە لە بارەگای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان لە قەزای ڕێزان بەڕێوەدەچێت، بنەماڵەی زیندانیان بە نوسراوی "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتییە" درێژە بە چالاکییەکە دەدەن و هاووڵاتیان سەردانیان دەکەن.

بنەماڵەی زیندانیان ڕایانگەیاند، تا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییەکان هەڵنەگیرێت، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و داوای بەگوڕ کردنی تێکۆشان دەکەن.

ئیشکگران داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ٣١ی ئاداردا خاوەنداری لە دەم پارتی بکەن و دەڵێن: "با گەنجان، ژنان و هەموو گەلەکەمان بەشداری هەڵمەتی دەنگدەرانی دەم پارتی بن، پێویستە دەنگ بە دەنگ و ئیرادەی خۆیان بدەن."

ئێلح

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاریی بنمەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوان لە ڕۆژی ٥٦دا بەردەوام بوو. بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، دەبەپە، ڕێکخراوەکانی دەم پارتی ئێلح، ئەندامانی پلاتفۆرمی کرێکاری و دیموکراسی و هاووڵاتیان سەردانی چالاکوانان دەکەن.

ئیشکگرییەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" درێژەی هەیە.

مێردین

ئیشکگریی دادپەروەری لە بارەگای ڕێکخراوی مێردینی دەبەپە دەستی پێکردبوو، بەردەوامە.بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" درێژەی هەیە.

لەمیا ئەیاز دایکی ئاشتی لە ئیشکگرییەکەدا قسەی کرد و وتی: ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی زیندانیان و سەرۆکمان کە ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەکمان لێ وەرنەگرتووە. ئێمە دەمانەوێت دەرگای ئیمرالیە و هەموو زیندانەکان بکرێتەوە. وەک دایکان بەردەوام دەبین لە ئیشکگریی تا ئەنجامەکەمان بەدەست دەهێنین. ئێمە دەمانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت و سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت."