لە ئیستەنبوڵ بۆ گەریلا داغ و ئارواس پرسەی سەرەخۆشی دانرا

بۆ گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ کە لە شەڕێکدا لە کەرجەوس شەهیدبوو، هەروەها گەریلا شوکران ئارواس کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ئیستەنبوڵ پرسەی سەرەخۆشی دانرا.

بۆ گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ کە لە شەڕێکدا لە کەرجەوس شەهیدبوو، هەروەها گەریلا شوکران ئارواس کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ئیستەنبوڵ پرسەی سەرەخۆشی دانرا. بۆ هەردوو گەریلاکە لە ناوچەی جودای ئیستەنبوڵ پرسەی سەرەخۆشی دانرا. بۆ گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ لە بینای دەم پارتی ناوچەی ئەسەنلەر سەرەخۆشی دانرا. چەندین هاوڵاتی بەشداربوون.

لە هۆڵی سەرەخۆشییەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و برای گەریلا سوڵتان داغ، خالد داغ کە ساڵی ٢٠١١ شەهیدبوو، دانرا. سەرەخۆشییەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی گەریلا سوڵتان داغ پیشاندرا. درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

دایکی شەهید سوڵتان داغ، فاتمە داغ گوتی: "پێویستە ئیدی هەستین. ٢٠ کەس لەگەڵ من هاتنە مردووخانەکە. چونکە لە تەرمی بێریتان دەترسن. من تەرمەکەم بەو ئاڵایە داپۆشی کە لە سنگمدا شاردمەوە و بردمە ئەوێ، نەمهێشت دوژمن وا بیربکاتەوە کە ئێمە دەترسین".

پاشان برای گەریلا سوڵتان داغ، موحەرەم داغ قسەی کرد.

بۆ گەریلا شوکران ئارواس لە بینای دەم پارتی لە ئەسەنیورت سەرەخۆشی دانرا. چەندین هاوڵاتی بەشداربوون. مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی گەریلا شوکران ئارواس پیشاندرا.

لە مەراسیمەکەدا قسەکرا و پەیامی "گەشکردنی تێکۆشان" دووپاتکرایەوە.