لە ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبول چالاکی لە دژی پۆلیسی تورک ئەنجامدرا

جەنگاوەرانی ئاینور ئادا لە بزووتنەوەی کەبەدەهە لە ناوچەى ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبول چالاکیەکیان لە دژی پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورکی فاشیست ئەنجامدا و رایانگەیاند "ئەوان لە دادپەوەریی ژنان رزگاریان نابێت".

جەنگاوەرانی یەکەی ئاینور ئادا لە بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) لە ناوچەى ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبول چالاکییان لە دژی دەورییەى پۆلیسی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوی کەبدەهەدا هاتووە، "شەوی ٧ی تشرینی دووەم لە ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبول، دوژمنانی گەل کە نیوە شەو دەورییەکان دەرکردبوو و پۆلیسی بەر دەرگای کۆشک بوون، کرانە ئامانجی جەنگاوەرانمان لە یەکەی ئاینور ئادا".

"دەوڵەتی دەستدرێژیکار لە ئامانجماندایە"

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"رێکخستنی پۆلیسی کۆشک، کە بووەتە هێلانەی دەستدرێژیکردن، دەستبۆبردن و ئەشکەنجەکردن، بەهۆی دوژمنایەتییان بەرامبەر بە ژنان و گەل خەڵات دەکرێن، لە دادگاکانی کۆشک دا دەپارێزرێن و لەلایەن دەسەڵاتەوە دیارییان پێدەدرێت. هەر ئەو هێزەى پۆلیس بە پاساوی "شایەتی شاراوە – دانپیادانەر"، کە ئەوەی کردووە بە شێوازێک بۆ هێرشکردنی فاشیستییانە و خستنەڕیی شەپۆلی دەستگیرکردن، زیندانیکردن و دیلگرتن، با باش بزانن، کە پۆلیسە بەڕێوەبەرە پیلانگێڕەکانتان، موسا دەستدرێژکارەکانتان، لە دادپەروەریی ژنان رزگاریان نابێت. لێپرسینەوەمان لە ئێوە لە کۆشکی دادپەروەریدا دەبێت، ئێوە بە گولـلە مۆرەکانمان، کە لە  پێشەنگایەتیی ژنانی ئاینور، جەرەن، ساریا و دەلیلاکان وەرمانگرتووە، سزا دەدرێن.

چالاکییەکانمان لە چوارچێوەی بانگەوازی خۆئامادەکردنی هەمەلایەنەى شۆڕشگێڕیی "تێکۆشانی ئازادیی ژن سەردەکەوێت و فاشیزم هەڵدەوەشێت" دەبێت، و ئەم چالاکییەش لە یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی ئاینور ئادا و بۆ بەرز راگرتنی یادی ئەنجامدرا".

ژ.ت