لە ئیزمیر بە دەیان کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بە دەیان کەسی دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی مەنەمەن، بوجا، تۆربالی، بایراکلی و کۆناک هەڵیکوتایە سەر ماڵان.

بە بیانوی ئەوەی بەشداریان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کردووە لە گۆڕەپانی گوندۆغدۆ، بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٩ کەس دراوە.

بەپێی زانیاریەکان تاوەکو ئیستا ٤٥ کەس دەستگیرکراون کە هەمووان لایەنگر و ئەندامی هەدەپەن.

ف.ق