لە ئیزمیر چوارکەس دەستبەسەرکران

بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چوار کەس لە ئیزمیر دەستبەسەرکران.

لە ئیزمیر پۆلیسەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ئەنجامدا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو محەمەد فرات ئەکمەن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ناوەندی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (تۆپ) رۆزانا ئورکون، ئەندامی تۆپ بەرفین بیوکئەرتاش و ئەندامی دەستپێشخەری تێکۆشانی سۆسیالیست توغچە کزلدەمیر دەستبەسەرکران.

راگەیەندرا کە ئەو چوار کەسە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئیزمیر و هۆکاری دەستگیرکردنیشیان بڵاوکردنەوەی بابەت بووە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.

هـ . ب