لە ئیزمیر پاکتاوی سیاسی: ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران

لە ئیزمیر لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیەدا ١٣ کەس کە بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دایکانی ئاشتیشیان لە ناودایە دەستگیرکران.

لە ئیزمیر سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا چەندین کەس دەستگیرکران. بە گوێرەی زانیارییەکان تائێستا لانیکەم ١٣ کەس دەستبەسەرکراون و ئەو کەسانە بە مەبەستی پشکنینی تەندروستی گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی لقی تەمی چانکایا.

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون:بەڕێوەبەری شاری ئیزمیری هەدەپە موحسین کۆچ، ئەندامی ئەنجومەنی پارتیی هەدەپە محەمەد سەبری گوڵ، بەڕێوەبەری هەدەپە هەدیە کۆرکوت، ئەدیبە سانجار، گوڵزار داغ، نوفوسا ئاتاچ، فامیلە ئاری، ئەلفەدین کۆل و دایکانی ئاشتی سوڵتان یەغمەکان، حەنیفە گوموش، ئایتەن گوڵمەز، زەینەب چەلیک، فاتمە سورمە (کەسوکاری زیندانی).

هـ . ب