لە زانکۆی بۆغازیچی ١٢ خوێندکار دەستگیرکران، بەرخۆدان بەردەوامە

خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی ئەستەنبوڵ لەدژی راگری قەیومی زانکۆکە مەلیح بولو چالاکیان ئەنجامدا، پۆلیس هێرشی کردە سەریان. ١٢ خوێندکار دەستگیرکران و بەرخۆدانی خوێندکاران بەردەوامە.

خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی لەدژی مەلیح بولو قەیومی ئاکەپە بە بەردەوامی چالاکی ئەنجام دەدەن.

خوێندکاران ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی زانکۆکە کۆبونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.

پۆلیس هێرشی کردە سەر خوێندکاران و لانی کەم ١٢ خوێندکاریان دەستگیرکرد.

بەرخۆدانی خوێندکاران بەردەوامە. گۆڕەپانەکە گەمارۆ دراوە.

ف.ق