لە زانکۆی ODTU بەرخۆدان بەردەوامە

سەرەرای هێرشەکانی پۆلیس خوێندکارانی ODTU بە درێژایی شەو بەردەوامبوون لە بەرخۆدان. لە دەستبەسەرکراونی ئەنقەرە ٣ کەس زیندانی کران.

خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین (ODTU) بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان سەبارەت بە شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵدا دەستی پێکرد، دوێنێ شەو بەردەوامبوون لە چالاکییەکانیان. بە سەدان خوێندکار بایکۆتییان ڕاگەیاندووە، لە تەواوی شەوەکەدا چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام دا.

هەروەها خوێندکاران خێمەیان هەڵدا و پۆلیس لە درەنگی شەودا هێرشی کردەسەر خێمەی خوێندکاران. پۆلیس بە گولـلەی پلاستیک هێرشی کردە سەر خوێندکاران، چەندین کەس دەستبەسەرکران.

لە نێو ٢٢ کەس کۆمەڵناس ڤەلی ساچلیک کە دوێنێ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکرابوون، دوای تەواوبوونی کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگا کران. ٢ کەس لە دوای وەرگرتنی ئیفادەیان لە لایەن داواکاری گشتییەوە ئازاد کران. بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکانی دەم پارتی ناوچەی چانکایا مەرت ئۆرهان، ئەندامی هاڵک-دەر دەڤین ئاسیا چاکەلی و ئەندامی کاڵدراچ سیبەل گۆکتاش زیندانی کران. ڤەیلی ساچلیک لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە مەرجی چاودێری یاسا ئازاد کران.

تەواوی ئەو ٥٢ کەسەی لە ٢٣ی ئاداردا لە کزلای دەستبەسەرکرابوون ئازاد کران. بۆ ١٧ کەس بڕیاری مەرجی یاسایی درا.

کارەکانی وەرگرتنی ئیفادەی ٣٠ خوێندکار لە ٢٦ی ئاداردا لە ODTU دەستبەسەکراون لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بەردەوامە.