کۆنفرانسی نێونەتەوەیی کورد-تورکیا
١٩ـەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی 'یەکێتی ئەورووپا، ڕۆژهەڵاتی ناوین، تورکیا و کورد' لە پەڕلەمانی ئەورووپا لە برۆکسلی پایتەختی نەمسا لە ڕۆژی دووەم و کۆتاییدا بەردەوامە. کۆنفرانسەکە لە لایەن هاوڵاتیانی تورکیا لە ئەورووپا (EUTCC)ەوە ڕێکخراوە.
لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا بە ناونیشانی 'سەردەمی نوێ لە تورکیا؛ کۆسپ و دەرفەتەکانی پێش چارەسەری' دانیشتنێک ئەنجام درا، دانیشتنەکە بە بەڕێوەبردنی دەرسیم داغدەڤیرەنی کوردی-ئاکەدی دەستی پێکرد.
لە دانیشتنەکەدا هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان بە باسکردن لە چاوپێکەتنە ٤ کاتژمێرییەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دەستی بە قسەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا بە تێکچوونی پرۆسەی پێشوو شەڕێکی سەخت لە تورکیادا دەستی پێکرد و لە هەموو ڕووەکانەوە تورکیایی دووچاری قەیران کردەوە و ئەمەی گوت: "بەڵام بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی ئەمساڵی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگە. ئەزموونی ١٠ ساڵی ڕابردوو زۆر سەخت تێپەڕی."
باقرخان ئاماژەی بەوەدا ئیدی بابەتی پرسی کورد بووە بە بابەتێکی نێونەتەوەیی. دەسنیشانی کرد پرسەکە لە کۆمەڵگەی تورکیادا ڕەنگی داوەتەوە و دیموکراتیزبوونی تورکیا، سەربەخۆیی ئابووریی تورکیا هەموو پەیوەستن بە چارەسەریی پرسی کوردەوە و ئەمەی گوت: "ئەمە بژاردەیەکی سیاسیی نییە، بەڵکو وەک پێویستییەکی ئیجباری دەیبینین." هەروەها دەستینشانی کرد پرۆسەکە ئاشتی بە ڕووی وڵاتدا دەکاتەوە. چارەسەری پرسی کورد دەرفەتی زۆر دێنێتە ئاراوە.
'بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ەوە بە دوای ئاشتی و چارەسەرییدا دەگەڕێت'
لە دانیشتنەکەدا دواتر مەزڵوم دینچی پارێزەر لە نوسینەگەیی یاسایی سەدە قسەی کرد و دەربارەی مافی هیوا و ئەگەرەکانی سەردەمی ئاشتی هەڵسەنگاندیی یاسایانەیی کرد. دینچ باسی لەوەکرد ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازییەکەیدا ئاماژەی بەوەدا بە هۆکاری سیاسەتی قورسی نکۆڵیکردن و نەبوونی ئازادی ڕادەربرین تێکۆشانی چەکداری دەستپێکردووە و دەستنیشانی کرد ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٣ەوە تا ئێستا بە دوای ئاشتی و چارەسەرییدا دەگەڕێت بۆ کۆیی پرسەکان بە پرسی کوردیشەوە، هەوڵدەدات تورکیا بگوازێتەوە بۆسەر زەمینەیی دیموکراسی و ئاشتییانە، بەڵام لە ئاست ئەمەدا تا ئێستا لە تورکیادا هیچ ئیدارەیەکی سیاسیی لە ئارادا نەبووە کە ئیرادەی چارەسەریی نیشان بدات."
هەر لە قسەکانییدا دینچ سەرنجی خستەسەر 'مافی هیوا'یی دادگایی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا و ئاماژەی بەوەدا کاتێک بابەتەکە دەبێتە بابەتی کورد یان ڕێبەر ئاپۆ هەموو یاساکان پێشێل دەکرێت و جێبەجێ ناکرێت. ئاماژەی بەوەشدا دوای ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا لە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٨دا دەسنیشانی کرد 'سزای زیندانیکردن تا مردن' پێشێلکاریی یاساییە و تاوانە. دواتر ماوەی ساڵێکی دا بە تورکیا، بەڵام وا بۆ ١١ مانگ دەڕوات تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە.
'لەگەڵ بانگەوازییەکەشدا لە بابەتی مافی هیوادا هەنگاو نەنرێنراوە'
دینچ لە بەردەوامییدا ئەمەی گوت: "دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا باسی مافی هیوای کرد، بوو بە ڕۆژەڤی هەمووان. لە ڕاستییدا باخچەلی باسی ئازدی کرد. بانگەوازییەکەی بۆ ئەوەکرد تا ئەوەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت بە ڕۆڵی خۆی هەستێت. بەڵام وێڕایی بانگەوازییەکە هیشتا هیچ هەنگاوێک دەربارەی مافی هیوا نەنراوە. دەبوایە ئەم هەنگاوە بنرابا بەبێ ئەوەی موزایەدەی سیاسی پێوەبکرێت، بەڵام دیارە تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە."
لە کۆتاییدا دینچ ئاماژەی بەوەدا ئەم پرۆسەیەیی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە کۆتا دەرفەتە بۆ تورکیا و پێویستە هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن. هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بنەمایی پرۆسەیەکە. ئەمەش بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی ئەورووپا و دامەزراوە یاساییەکانی.