هەڵکشانی قوربانی هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر یەمەن: ٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە
ڕاگەیاندرا لە یەمەن لە ١٥ی ئادارەوە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکادا ٥٩ کەس گیانیان لە دەستداوە.
ڕاگەیاندرا لە یەمەن لە ١٥ی ئادارەوە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکادا ٥٩ کەس گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی سەر بە حوسییەکان ڕایگەیاند، لە ١٥ی ئادارەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ٥٩ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٣٦ کەسیش بریندار بووە.
هێرشە نوێیە ئاسمانییەکان لە دوای گەمارۆدانی ئیسرائیل لەسەر هاوکارییە مرۆییەکانی کەرتی غەززە و بە هەڕەشەی حوسییەکان لە دژی کەشتییەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد.
شایەنی باسە، پێشتر کەشتییە ئیسرائلییەکان لە لایەن حووسییەکانەوە دەکران بە ئامانج، ئەمەش هۆکاری زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لەسەر یەمەن.
حوسییەکان لە نێوان تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا زیاتر لە ١٠٠ کەشتی بازرگانیان بە موشەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئامانج گرتووە، کە بووە بەهۆکاری نقومبوونی کەشتییەکان و گیان لەدەستدانی چوار کەشتیوانی دەریایی. هەروەها حووسییەکان دژ بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاش هێرشییان ئەنجام داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەموو هێرشەکانیان بێ ئاکام بووە.