کەجەدەکە_ئە: نەورۆزی فرانکفۆرت دەگۆڕین بۆ بەیانی ئیرادە
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) بانگەوازی لە هەموو کەسێکی نیشتەجێی ئەڵمانیا کرد بە ڕۆحی مەزڵوم و زەکییەکان بەشداری نەورۆزی فرانکفۆرت بکەن.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) بانگەوازی لە هەموو کەسێکی نیشتەجێی ئەڵمانیا کرد بە ڕۆحی مەزڵوم و زەکییەکان بەشداری نەورۆزی فرانکفۆرت بکەن.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) بۆ نەورۆزی شاری فرانکفۆرت پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " لە کاوەی شۆڕشگێرەوە تا کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان، گەلی کورد هەمیشە بەرخۆدانی کردووە و هەمیشە بەهای بەدەستهێناوە. گەلی کورد لە نەورۆزدا بە جۆش و درووشمەکانی، پەیامی زۆر ڕوونی نارد. نەورۆز لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بوو بە سیمبولی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی و ئاشتی و خوشک_برایەتی گەلان و لەڕێگەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆوە، بوو بە بەیانی ئیرادە".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، نەورۆز بووە هێمای یەکێتی نەتەوەیی کوردانی چوار پارچە دژی داگیرکاری، دەڵێت: "گەلی کورد ئەوەت نیشاندا دەبێت هەمووان دان بە ئیرادە و ناسنامەیاندا بنێن، وە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئەوانە. هاوکات پەیامی "پشتگیری سیاسەتی قڕکەر دەوڵەتی تورک مەکەن، ئیرادەی گەلی کورد بەبنەما بگرن"یان دا بە گوێی هێزە نێونەتەوەییەکاندا".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، ئەم نەورۆز نیشانی دا کە ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، بەم بۆنەیەشەوە سوپاسی ملیۆنان بەشداربووی نەورۆز دەکات.
هەروەها بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ٢٩ ی ئادار لە فرانکفۆرت، دەڵێت: "دەبێت کوردستانیانی ئەڵمانیا و دۆستەکانیان و هەموو کەسێک، وەک نەورۆزی ئامەد، نەورۆزی فرانکفۆرت بگۆڕن بۆ ڕاڤەکردنی ئیرادەیەک کە خوازیاری ئازادی و یەکسانییە".
لەکۆتاییدا بانگەواز لە هەمووان دەکات: "بە ڕۆحی مەزڵوم و زەکییەکان بەشداری نەورۆزی ٢٩ ی ئاداری فرانکفۆرت بکەن".