گەلی شەنگال لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی شاری شەنگال تا بەردەم بینای قوتابخانەی زەریفە عوسێ ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی یەبەشە" و "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "بژی دادپەروەری، بمرێ خیانەت" بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی گەل ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، هێرشەکانی ١٨ ی ئادار دژی یەبەشە شەرمەزار کرا، دووپاتی دەکەنەوە تا پووچەڵکردنەوەی هێرشەکان چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک خراوەتەسەر بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەبەشە لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی، دەڵێت: "ئەم هێزەمان کە لەوکاتەوە کۆمەڵگەکەمان دەپارێزن، لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە وەک هێزی ناشەرعی ناودەبرێن. بەڵام با دەوڵەتی عێراق باش بزانێت، وەک کۆمەڵگەی ئێزدی و بەتایبەت گەنجانی ئێزدی بە هەموو هێزمانەوە لەپشتی هێزەکانمانین، چونکە شەڕڤانان بوون کە خاوەنداریان لە ئێمە و هەبوونی ئێمە کرد".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی دادپەروەری، بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.