بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک
سەرۆک کۆماری پێشووی نەمسا هاینز فیشەر, پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ڤیەنا هایدی سیکوێنس، پارێزەری ڤیەنایی کلیمێنس لاهنەر، سیاسەتمەدار و شارەزای سیاسەتی دەرەوە ئیوا ئێرنست-دیزێزیچ، پەرلەمانتاری پارتی سەوزی نەمسا بێریڤان ئاسڵان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و هەنگاونانی دەوڵەتی تورک بانگەوازیان کرد.
فیشەر: پێویستە حکومەتی تورک بۆ ئاشتی هەنگاو بنێت
سەرۆک کۆماری پێشووی نەمسا هاینز فیشەر ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی شەڕی نێوان تورک و کوردان چارەسەر ببێت، دەبێت هەر دوولا هەنگاو بنێن، هەروەها تیشیکی خستەسەر ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی هەنگاوێکی گرنگی ناوە و پێویستە حکومەتی تورک وەڵامی ئەمە بداتەوە و گوتی: "٨٦ ساڵم، پڕۆسەی پێش زیندانی کردنی ئۆجالانم بە بیردێت. لەوکاتەدا لە هەر دوولادا زۆرکەس گیانیان لە دەستدا. پاشان ئۆجالان لە ئیمراڵی زیندانی کرا و ئەم دۆخە وەک پرسێک بەساڵان مایەوە و چارەسەر نەکرا، بەڵام ئەگەر ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگ دەنێت پێشتر جێبەجێ نەبووە و لەگەڵ پەکەکەدا بانگەوازی 'چەکدانان' لە کوردان دەکات، دەبێت ئەم دەرفەتە جێبەجێ بکرێت. حکومەتی تورک دەبێت وەڵامێکی ئەرێنی ئەمە بداتەوە و بۆ ئاشتی هەنگاو بنێت."
'هەنگاو و پێشکەوتنی یەک لایەنی بەس نییە'
وتیشی: "کاتێک لایەنێک هەنگاو دەنێت، دەبێت لایەنەکەی دیکەش وەڵام بداتەوە. ئۆجالان هەنگاوی دەستپێکی نا. ئەگەر حکومەتیش لە پێش ڕای گشتی وەلام بداتەوە، ئەوا بۆ ئاشتییەکی هەمیشەی هەنگاو دەنرێت. دەبێت گوێ لە پەیامەکەی ئۆجالان بگرن و بە پێی ئەوە چارەسەری ئەنجام بدرێت."
'ئێستا بۆ ئاشتی دەرفەتێکی مەزن هەیە'
هاینز فیشەر بە بیری هێنایەوە لە نێوان دیموکراسیانی ڕۆژئاوادا پەیوەست بە تورکیا، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەندێک هەوڵدانی چارەسەری کرا، بەڵام زۆرینەی سەرکەوتوو نەبوو، گوتی: "لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە لایەن دیموکراسیانی ڕۆژئاواوە بۆ چارەسەری ئەم پرسە چەندین پێشنیار کراوە. زۆرینەشی سەرکەوتوونەبوو، بەڵام ئێستا لە پێشمان دەرفەتێکی ڕاستەقینە هەیە و دەبێت دەبێت کاری پێبکرێت. ئەگەر ئەم دەرفەتە بەکارنەهێرنێت دەبێت زیانێکی گەورە دەبێت. هەردوولا بۆ ئاشتی دەبێت هەنگاو بنێن و ئەم پرسە بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر بکات."
سیکوێنس: ئەو هەنگاوە بوێرانەی ئۆجالانە دەبێت بێ وەڵام نەمێنێتەوە
پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ڤیێنا هایدی سیکوێنس ئاماژەی بەوەدا ئەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی ناویەتی زۆر گرنگ و بوێرانەیە، تورکیا دەبێت وەڵامی ئەمە بداتەوە و گوتی: "ئەم هەنگاوی ئۆجالان ناویەتی نەک تەنها گرنگە، بەڵکو بوێرانەشە. وتنی 'کۆتایی بە شەڕی سەربازی دێنین، پەکەکە هەڵدەوەشێتەوە' هەنگاوێکی مەزنە، بەڵام لەم لایەنەشدا دەبێت دەوڵەتی تورکیا وەڵام بداتەوە. بەداخەوە تاوەکو ئێستا هەنگاوێکان نەبینیووە."
'هێرشەکانی تورکیا زیان لە پڕۆسەی ئاشتی دەدات'
هایدی سیکوێنس ئەوەشی بیرهێنایەوە هێرشەکان لە بەرانبەر کوردان بەردەوامە، ئەم زیانی لە متمانە دەدات و گوتی: "لەم ماوەی کۆتاییدا نمونەی هێرشکردنە سەر بنەماڵەیەک لە ڕۆژئاوا و هێرشکردنە سەر مەدەنییمان بیست ڕووداوی بەم شێوەیە بێگومان زیان لە متمانە و زیان لە پڕۆسەی ئاشتی دەدات."
'دەبێت ئەوروپا پێشنیاری ئاشتی ئۆجالان بخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە'
وتیشی: "بە ڕاستی گرنگە سەرۆکی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەوروپا پێشناری ئاشتی ئۆجالان بخەنە بەرنامەی کاریانەوە و بۆ ڕای گشتی بە بەرفراوانی ڕایگەیەنن."
'دەبێت دەستبەجی عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
هایدی سیکوێنس ئاماژەی بەوەشدا عەبدوڵا ئۆجالان ساڵانێکی دوور و درێژە لە ژوورێکی تاکەکەسییە کارێکە لە دژی مرۆڤایەتی و جەختی کردەوە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت و گوتی: "هیچ کەسێک نابێت ماوەیەکی هێندە درێژ گۆشەگیر بکرێت. دەبێت حکومەتی تورکیا دەستبەجێ ئەم هەڵوێستە بگۆڕێت و بە خێرایی ئۆجالان ئازاد بکات."
لاهنەر: عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەری گەلی کورد و سیمبولێکی بە هێزە
پارێزەری ڤیێنایی کلیمێنس لاهنەر بانگەوازەکەی ئاشتی ڕێبەری ئاپۆی بۆ چارەسەرییەکی هەمیشەیی وەک هەوڵدانێکی گرنگ پێناسە کرد و گوتی: "بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی هەمیشەیی کوردان و گەلی تورک هەوڵدانێکی جدیە. ئەم دەستپێشخەرییە زۆر گرنگە و هیوادارین تورکیا ئەم دەرفەتە بەکاربهێنێت و لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کوردا دانوستانێکی جدی بکات. ئۆجالان ساڵانێکی زۆرە لە گۆشەگیریدایە. ڕۆلی ئەو لە پڕۆسەی ئاشتییدا زۆر گرنگە. ئەمە پڕۆسەیە بە ڕێبازی سەربازی سەرناکەوێت. هەربۆیە تاکە چارەسەری ڕێکەوتنی سیاسی و دیموکراتیکە."
وتیشی: "مافەکانی گەلی کورد هێندەی مافەکانمان گرنگە. کاتێک مافی گەلێک پێشێل دەکرێت، مافی هەموکەسێک دەکەوێتە مەترسییەوە. هەربۆیە دەبێت پێکەوە ڕاپەڕین، قسە بکەین و چارەسەرییەکی هاوبەش بدۆزینەوە."
دەرەوە ئیوا ئێرنست-دیزێزیچ: تورکیا ئامادە نییە هەنگاوی ئاشتی بنێت
سیاسەتمەداری نەمسایی و شارەزای سیاسەتی دەرەوە دەرەوە ئیوا ئێرنست-دیزێزیچ ئاماژەی بەوەدا لە فشارەکان لە بەرانبەر گەلی کورد لە لایەن تورکیاوە هێشتا بەردەوامە و گوتی: "بیستم سەرۆکی شارەوانی گەورە شار ئەستەنبوڵ زیندانی کراوە. لە تورکیا دادگا سەربەخۆ نییە و ئەمەش ڕووداو نییە. ئەردۆگان وەک هەموو جارێک فشار لە ئۆپۆزسیۆن دەکات و لە هەرێمەکانی کوردان بۆمباران دەکات."
'گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان نایاساییە و نادادپەروەرییە'
وتێشی: "ئۆجالان ماوەیەکی زۆرە بە شێویەکی سەخت لە گۆشەگیریدایە و دەبێت ئیدی ئازاد بکرێت. کوردان چەندین جار دووپاتیان کردەوە بۆ دانوستان و ئاگربەست ئامادەن، بەڵام هەمیشە ئەمە یەک لایەنی مایەوە. تورکیا هەرگیز وەڵامی نەداوەتەوە و تاوەکو ئێستا بۆ ئاشتی هەنگاوێکی ڕوونی نەناوە."
'ئەردۆگان پەیوەندی بە ئاشتییەوە نییە'
ئیوا ئێرنست-دیزێزیچ ئاماژەی بەوەدا تورکیا ئێستا بە پڕۆسەی ئاشتییەوە گرێدراو نییە، فشار لەسەر کوردان و ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە و گوتی: "لە تورکیا فشارەکان بەردەوامە و لە بەرانبەر کوردان و ئۆپۆزسیۆن فشارەکان لە زیاد بوونە. مرۆڤ زیندانی دەکرێت. دەبێت کەس باوەڕ نەکات ئەردۆگان پەیوەندیدارە بە ئاشتیییەوە."
بێریڤان ئاسڵان: پڕۆسەی ئاشتی دەبێت لە ژێر کۆنترۆڵی نێونەتەوەییدا بێت
پەرلەمانتاری پارتی سەوزی نەمسا بێریڤان ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئەو پڕۆسەیە لە تورکیا هەندێک زیاتر کۆنترۆڵ بکات و گوتی: "گەلی کورد و گەلانی دیکە خاوەنی مافی ژیانکردنی شکۆمەندن، بەلام ئەم پڕۆسەیە دەبێت هەندێک زیاتر لە لایەن کارێکتەرانی نێونەتەوەییەوە چاودێری بکرێت. پڕۆسەی ئاشتی دەبێت دەست پێ بکات و ئەمجارە دەرس لە تێکچوونەکان وەربگیرێت و لەسەر بناغەیەکی بەهێز بونیاتبنرێت."
'وەک سیاسەتمەدار ئامادەین بە پرسیارێتی ڕاپەڕین'
وتیشی: "دیپلۆماسی دەبێت بناغەی ئەم پرۆسەیە بێت. پڕۆسەی ئاشتی بەهێز نەک تەنها بۆ کوردان، بەڵکو بۆ ئەوروپا و هەموو جیهان گرنگە. وەک سیاسەتمەدار ئامادەین بە پرسیارێتی خۆمان ڕاپەڕین. گەلی کورد گەلێکی تێکۆشەرە، قوربانی زۆری داوە.