لە تورکیا زۆر کەس دەستبەسەر کران لە نێویاندا ٢ ڕۆژنامەنووس هەیە
لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ لە هەڵکۆتانە سەر ماڵاندا کەسانێکی زۆر دەستبەسەر کران کە لە نێویاندا ڕۆژنامەنووس ئەلیف بایبورت و نیسا سودە دەمیرێل هەیە.
لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ لە هەڵکۆتانە سەر ماڵاندا کەسانێکی زۆر دەستبەسەر کران کە لە نێویاندا ڕۆژنامەنووس ئەلیف بایبورت و نیسا سودە دەمیرێل هەیە.
پۆلیس ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان. لە هەڵکوتانەکەدا لە ئەستەنبوڵ، ئەلیف بایبورت پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ETHA) و نیسا سودە دەمیرەل پەیامنێری ئێڤرێنسێل دەستبەسەر کران.
زانراوە ڕۆژنامەنووسەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی پۆلیسی شار. هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە دژی لێکۆڵینەوە لە شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ، ڕووماڵی چالاکییە ناڕەزایەتییەکانیان دەکرد.
هەروەها پۆلیس لە ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان. زانراوە کەسانێکی زۆر کە لە نێویاندا خوێندکاریش هەیە دەستبەسەر کراون.