پارێزەران سەبارەت بە ئیمرالی بانگەوازی بەپەلەیان لە سی پی تی کرد

نووسینگەی یاسایی سەدە لە ڕاپۆرتی چوار مانگی خۆیدا سەبارەت بە ئیمرالی ڕایگەیاند کە٥٢ داواکاری بنەماڵەکان و پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی بێ وەڵام ماونەتەوە و بانگەوازی لە سی پی تی کردووە دەستبەجێ سەردانی ئیمرالی بکەن.

 

ڕاپۆرتی نووسینگەی یاسای سەدە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیاوە بەمشێوەیە بڵاوکرایەوە.

ڕاپۆرتەکە باس لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمرالی دەکات دژی ڕێبەر ئاپۆ، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش.

ڕاپۆرتی کانوونی یەکەمی٢٠٢٤ لەگەڵ کانوونی دووەم، شوبات و ئاداری ٢٠٢٥.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، داواکارییەکی نوێ پێشکەش بە کۆمیتەی پێشی گرتن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەورووپا (سی پی تی) کراوە.

لە داواکارییەکەدا هاتووە کە پارێزەران لە ماوەی ٤مانگدا ٣٥جار و ١٧جار بنەماڵەکان داوایان لە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەی ئیمرالی کردووە بچنە ئیمرالی و دیدار لە گەڵ موەکیلەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام هەر  ٥٢ داواکارییەکە بێ وەڵام ماونەتەوە.

هەروەها وتراوە ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی ١٤ساڵدا تەنها پێنج جار پارێزەرەکانی بینیوە و دوایین کۆبوونەوەی پارێزەرەکان لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا بووە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە بنەماڵەکان لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تەنها ٦ جار توانیویانە دیدار ئەنجام بدەن و پاش ٤٤مانگ لە گۆشەگیری ڕەها و دابڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی وەک ئەندامی بنەماڵە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ عومەر ئۆجالان هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی بنەماڵەکان قبووڵ نەکراوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بارودۆخی زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی بەهەمان شێوەیە و لە کاتی جیاجیادا سزای دیسیپلین بەسەریاندا سەپێنراوە.

لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ شاندی ئیمرالی لە مانگی کانوونی یەکەم، کانوونی دووەم و شوباتدا، ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی" کرد و ئاماژەی بە دەنگدانەوەی بانگەوازییەکە کرد لە ئاستی نێونەتەوەییدا.

پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدەش بەشداریان لە بڕیارەکانی سەبارەت بە "ئۆجالان ٢" و "مافی هیوا" ی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا کرد.

لە بانگەوازییەکەدا بۆ سی پی تی ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا هەردوو بڕیارەکەی جێبەجێ نەکردووە و کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە نەکردووە.

هەروەها لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٢٦ساڵە زیندانی کراوە و لە ڕووی یاساییەوە دەبێت ئازاد بکرێت.

داواکاریی

دەستنیشانکراوە سی پی تی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ەوە سەردانی ئیمراڵی کردووە، بەڵام تا ئێستا ڕاپۆرتی سەبارەت بەم سەردانەی ئاشکرا نەکردوە. لە داواکارییەکەدا ئەم داواکارییانە ڕیزکراون:

"*هەلومەرجەکان لە ئیمراڵی لە سەردانی کۆتایی لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا لە ناو نادیارییدا بەردەوامە و تا دێت قورستر دەبێت. لە ماوەی ٢ ساڵ و نیودا هەلومەرجەکان دەربازی قۆناغێکی نوێ بوونە. داوامان کردوە بە تایبەتی سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکەن.

*بۆ ئەوەی زیندانییەکان لە ژێر هەلومەرج بە پێی شکۆی مرۆڤایەتییدا ڕابگیرێن، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ پارێزەر، بنەماڵە و جیهانی دەرەوە پەیوەندی دانێن، بۆ ئەوەی هەموو مافەکانی پەیوەندی و زانیاریان جێبەجێ بکرێت، بۆ کۆتایی هێنان بە سزای دسیپلین و بڕیارەکانی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکان کە بە شێوەیەکی سیستەماتیک دەدرێن، داوا دەکەین هەموو هەوڵێکی پێویست بدەن."

*داوا دەکەین هەلومەرجی گوشار، ئەشكەنجە و مامەڵەی خراپ ڕابگیرێن. لەم چوارچێوەیەشدا لە ماددەی ١٠/٢ ی ڕێکەوتننامەدا دیاریکراوە دەست پێ بکات و ڕابگەیەنرێت. بە تایبەتی ئەگەر چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکاندا لە کورتترین کاتدا چارەسەر نەکرێن، داوا دەکەین ئەو دەرئەنجامانە بە تایبەت لە سەردانەکانی ٢٢ی ئەیلوولی  ٢٠٢٢دا ئەنجام درا و چاودێرانی گشتیی پێشوو تاوەکو ئێستا سەبارەت بە ئیمراڵی بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێنەوە. هەروەها داوا دەکەین بڕیارێک دەربچێت کە ڕاپۆرتی سەردانی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢یش لە چوارچێوەی ئەم پڕۆسەیەدا لە ڕاگەیاندراوەکەدا زیاد بکرێت."