کۆماو جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد

کۆماو جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و گوتی: "هیوادراین جەژن ببێت بە بۆنەی ئاشتی، خوشک-برایەتی و ئارامی."

کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) بە پەیامێک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد. کۆماو ئاماژەی بەوەدا جەژنی یەکێتی و خوشک-برایەتی بە هێز دەکەین و گوتی: "پێکەوە لە جەژنی ڕەمەزاندا لە ئارامی و خۆشی دەژین."

کۆماو بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بەڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدانی کردوە کە لە پێناو بەها پیرۆزەکاندا گیانی خۆیان فیداکردەوە و گوتی: "جەژنی ڕەمەزان لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان و تەواوی جیهانی ئیسلامی و بە تایبەت ڕێبەر گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز دەکەین."

کۆماو هیوای خواست جەژنی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ئاشتی، خوشک-برایەتی و ئارامی.