هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕۆژنامەوان خواکیم مەدینی سویدییەوە نییە

ڕاگەیندرا دوای ئەوەی ڕۆژنامەوانی سویدی خواکیم مەدین بۆ ڕۆماڵکردنی ڕوداوەکانی ئەستەنبوڵ دێتە تورکیا، هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نییە. خواکیم لە کۆتا پەیوەندییدا ڕایگەیاندووە دەستبەسەر کراوە.

خواکیم مەدین

ڕۆژنامەی Dagens ETCـی سویدی ڕایگەیاند هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕۆژنامەوان خواکیم مەدینی ڕۆژنامەوانەوە نییە، دوای ئەوەی بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو دێتە ئەستەنبوڵ.

ئەندریاس گوستاڤسۆن، سەرنووسەری گشتی ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە هیچ هەواڵێکیان لە خواکیم مەدینەوە پێنەگەیشتووە. گوستاڤسۆن ئاماژەی بەوەشکرد، مەدین لە دوایین پەیوەندییدا وتوویەتی کە دەستبەسەر کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە وەک ڕۆژنامەکە پەیوەندییان بە وەزارەتی دەرەوە کردووە بۆ زانیاری وەرگرتن لە بارەوەی ناوبراوەوە بەڵام هیچ دەرنجامێکییان دەست نەخستووە.

گۆستاڤسۆن ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە هیچ زانیارییەکیان لە بارەوەی خواکیم مەدینەوە نیە و نازانن لە کوێیە.