لە زانکۆی سۆربۆرن بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد خوێنرانەوە

لە زانکۆی سۆربۆرن کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان، چەند بەشێک لە بەرگرینامەکان دەربارەی ئازادی ژن و بناغەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی خوێنرانەوە و وتوێژیان لەسەر کرا.

بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد

لە زانکۆی سۆربۆرن لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

چالاکییەکە لەلایەن خوێندکارانی پێکهاتە جیاوازەکانەوە ڕێکخرا، چەند بەشێک لە بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و ئازادی ژن و بناغەی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی خوێنرانەوە و وتوێژیان لەسەرکرا.

لە چالاکییەکەدا، تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتکرایەوە پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن. داوا کرا دژی ڕەفتارە نایاساییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگیرێت، هەروەها شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکهاتووە، بپارێزرێت و فراوانتر بکرێت.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ١٥-١٩ ی نیسان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا.