لە ژنێڤ شەهیدان یادکرانەوە
بنەماڵەی شەهیدان لە ژنێڤ کۆبوونەوە، شەهیدانیان بیرهێنایەوە و گوتیان: "پارتەکەکان ئەمڕۆ بۆتە هیوای ملیۆنان، هێزی خۆی لە میراتی شەهیدانەوە وەردەگرێت".
بنەماڵەی شەهیدان لە ژنێڤ کۆبوونەوە، شەهیدانیان بیرهێنایەوە و گوتیان: "پارتەکەکان ئەمڕۆ بۆتە هیوای ملیۆنان، هێزی خۆی لە میراتی شەهیدانەوە وەردەگرێت".
بنەماڵە و خزمی شەهیدانی ئازادی کوردستان لە شاری ژنێڤ کۆبوونەوە و شەهیدانیان بیرهێنایەوە.
یادەکە لە کەسێتی سارا توڵهەڵدان گۆیی (دلارا ئۆرپەر) و ڕوکەن زەلال (ئەمەل فەرمەز حوسێن کە ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە مێرسین چالاکی فیداکاریان ئەنجامدا، ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) و ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆزگوز) کە ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دژی وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکی فیداکاریان ئەنجامدا، وە جیهاد باگۆک (محەمەد گوموش) و ساسۆن ئاسمین (موراد ئۆچاک) کە ١٣ ی کانوونی دووەم لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا شەهیدبوون، بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ (جەدەکە-ژە) لە هۆڵی کۆنفرانسی مهاتما گاندی ئەنجامدرا، وێنەی شەهیدان لە هۆڵەکەدا دانرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد، لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان ڕەزا چەتین کایا تیشکی خستەسەر گرنگی ئەرک و بەرپرسیارێتی بەرامبەر شەهیدان.
پاشان وتەبێژی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی ئەوروپا (کۆماو) عەلی هەڤاڵ تیشکی خستەسەر ڕۆژی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کورد و گوتی: "پەکەکە تەڤگەری قوربانیدان و تۆڵەسەندنەوەیە. پاش شەهیدبوونی حەقی قەرار، ڕێبەر ئاپۆ تۆڵەی هەرە مەزنی بە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی پەکەکە سەندەوە. پارتەکەمان ئەمڕۆ بۆتە هیوای ملیۆنان، هێزی خۆی لە میراتی شەهیدانەوە وەردەگرێت. ئەگەر ئێمە دەتوانین داخوازییەکانمان بۆ ڕێبەری ئازاد و کوردی ئازاد و کوردستانی ئازادی دەرببڕین، ئەمە ئەنجامی قوربانیدانی شەهیدانە".
پاشان خزمی شەهیدان قسەیان کرد و هەستی خۆیان دەربڕی، لە یادەکەدا سینڤزیۆنێک و چەند بەشێک لە نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ڕاستی شەهیدان نیشاندرا، پاشان سینڤزیۆنێکی تر دەربارەی تێکۆشانی جیهاد باگۆک و ساسۆن ئاسمین تەماشاکرا.
چالاکیییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.