لە زوریخ و وینتیرزور نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران

بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کەمپینی ناردنی نامە بۆ ئەنتونیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارەکانی سویسرا بەردەوامە.

لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا دوێنێ لە شارەکانی زوریخ و وینتیرزور بە سەدان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران.

لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی گەلی کوردی زوریخ، کوردستانیان لە بەردەم پۆستەخانەی شارەکە کۆبوونەوە و بە سەدان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

زەینەل ئایدن هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لە زوریخ لەبەارەی کەمپینەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

زەینەل ئایدن رایگەیاند، لە چوارچێوەی کەمپینەکەیاندا تا ئێستا لە هەرێمی زوریخ ٨٠٠ نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراون و بۆ ئەوەی بە هەزاران نامەی دیکە بنێرن، کارەکانیان بەردەوامە. زەینەل ئایدن وتی، بە ناوی ئەنجومەنەکەیان هەموو هەفتەیەک بە شێوەیەکی جەماوەری نامە دەنێرن.

کوردستانیان بە هەمان ئامانج لە شاری وینتیرزور پێکەوە نامەیان بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

ف.ق