لە زوریخ یادی لۆرێنزۆ ئۆرسێتی شەرڤانی یەپەگە بەرز راگیرا
لە چوار ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی شەرڤانی ئینترناسیۆناڵیستی یەپەگە تێکۆشەر پڵنگ(لۆرێنزۆ ئۆرسێتی) لە شاری زوریخ بەرزراگیرا.
لە چوار ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی شەرڤانی ئینترناسیۆناڵیستی یەپەگە تێکۆشەر پڵنگ(لۆرێنزۆ ئۆرسێتی) لە شاری زوریخ بەرزراگیرا.
شەڕڤانی یەپەگە تێکۆشەر پڵنگ (لۆرێزۆ ئۆرسێتی) کە لە هەڵمەتی رزگارکردنی باغۆزدا شەهید بوو لە شاری زوریخی سویسرا یادی کرایەوە.
یادکردنەوەکە لە ماڵی کولتوری فابریکا دی زوریگۆ سازکرا کە وەک ناوەندی کولتوری شۆڕشگێڕانی ئیتالی سویسڕا ناسراوە. لەگەڵ بنەماڵە و دۆستانی تێکۆشەر پڵنگ لە ئیتالیا ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی رێکخراوە شۆڕشگێڕییەکانی سویسرا و کوردستان بەشدارییان لە یادەکەدا کرد.
باوکی تێکۆشەر پڵنگ ئالیساندرۆ ئورسێتی لە یادەکەدا قسەی کرد و باسی لەوەکرد کە کوڕەکەی ژیانی خۆی لە پێناو ئازادی گەلانی جیهاندا بەخت کردووە و وتیم "تێکۆشەر پڵنگ فەلسەفەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالانی پەسند کرد و بڕوای بەو فەلسەفەیە هێنا، هەربۆیە رووی کردە رۆژئاوا. لەو پێناوەشدا وەک شەڕڤانێکی ئینترناسیۆناڵیست شەهیدبوو".
لە یادەکەدا بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی لۆرێنزۆ ئۆرسێتی نمایش کرا.
هـ . ب