لە زیندانەکانی تورکیا ئەشکەنجە بەردەوامە

محەمەد سراچ ئاسلان کە لە زیندانی پیتی تی ئاکسارایدایە، پێویست بوو تا ئێستا ئازاد بکرایە، بەڵام باسی ئەوە دەکرێت بەردەوام ئەشکەنجە دەکرێت.

محەمەد سراچ ئاسلان کە تەمەنی ٢٢ ساڵە لە زیندانی پیتی تی ئاکسارای لە زینداندایە، لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیندانیکردنەکەی کۆتایی هاتووە کە بریار بوو، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئازاد بکرێت کە بیانوری 'ئەندامێتی رێکخستن' دەستگیرکرابوو، بەڵام ئازاد نەکراوە.

ئەشکەندە درا و لە بەرچاوی پزیشک، لوتیان شکاند

ئاسلام وتی، "بێگۆمان هەموو کاتێک لە زیندانی تاکەکەسیدا بووم. هەفتەی رابردوو رێگەیان نەدان بە تەلەفۆن قسە بکەن. وەک ناڕەزاییەک لەبەرانبەر ئەم دۆخە، بە گوێزان دەستی خۆم بڕی. دواتر منیان بردە بەڕێوەبەرایەتی و بنکەی تەندروستی، بەڵام پاسەوانی زیندانەکە لەبەرچاوی پزیشک لێیدام، لوتیان شکاندم و چاویان مۆر کردم. تا ئێستاش شوێنی لێدان لەسەر جەستەم بەردەوامە. دەرونیم تێک چووە. رێگا نادرێت ڕاپۆرتی لێدانەکەم بۆ نەخۆشخانە بچێت. ئەمە یەکەمجاریان نییە لێم دەدەن.

سەرکان ئاسلان برای محەمەد ئاسلان وتی، "سزای براکەم تەواو بووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئازاد ناکرێت و سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەردا دەسەپێنرێت."

ف.ق