لە زیندانی بونیان زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن

پاسەوانەکان هەڵیان کوتایە سەر قاوشی زیندانیانی ژنانی بونیانی قەیسەری، لە ژنانیاندا و ژنان ئەشکەنجەدران.

لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لێدان، ئەشکەنجە و کردەوەی نامرۆڤانە لەدژی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە.

لە زیندانی ژنانی بونیانی قەیسەری، ٣٠ پاسەوان هەڵیان کوتایە سەر قاوشی زیندانیان . زیندانیانی سیاسی ژن کە نازلی سۆلگون زیندانی نەخۆشیش لەنێویاندابوو، رووبەرووی ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر بووەنەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە خانەوادەی زیندانیان بەدەست هێنراون، لە زیندانی ژنانی بونیان بە شیوەیەکی سیستماتیک زیدانیان ئەشکەنجە دەدرێن.

ف.ق