لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکیی ئازادی ڕێکخرا

لە چالاکیی دانیشتن لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

لە ٢٥ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ ـەوە، هەموو چوارشەممەیەک لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ لە سویسرا، چالاکیی دانیشتن بەردەوامە لەپێناو شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. 

لە سەرەتای چالاکییەکەدا، بەشداربووان خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار، پاشان موستەفا ئاڵتون‌باش بەناوی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکەوە قسەی کرد، ئاماژەی کرد بە بایەخی شەهیدانی مانگی ئایار بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و تێکۆشانی شۆڕشی تورکیا.

ئاڵتون‌باش ئاماژەی بەوە کرد، چالاکیی دانیشتن زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتی کردەوە، تێکۆشان مەزنتر دەکەن.

لای خۆیەوە، محەمەد سوتچو بەناوی کۆردیناسیۆنی پارتی چەپی سەوزەوە قسەی کرد، باسی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کرد کە بڕیارە لە ٢٠_٢٤ ی ئایار لە سویسرا بەڕێوە بچێت، زانیارییەکانی پێشکەش کرد و داوای کرد هەمووان دەنگ بدەن.

پاش گوتنەوەی درووشمەکان، چالاکیی دانیشتن بەردەوام بوو.

هـ . ب