لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف چالاکی بۆ شەنگال ئەنجامدرا
لەدژی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال لە شاری جنێفی سویسرا چالاکیەک بە ئامانجی خاوەنداریکردن کە شەنگال ئەنجامدرا.
لەدژی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال لە شاری جنێفی سویسرا چالاکیەک بە ئامانجی خاوەنداریکردن کە شەنگال ئەنجامدرا.
لەسەر بانگەوازی جەدەکە – سە کوردستانیان لە گۆڕەپانی چانتیپۆلیت کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'ئێمە ڕێگا بە کۆمەڵکوژیەکی تر لە شەنگال نادەین' بەرزکرایەوە. لە چالاکیەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.
گەل بە داواکاری پیویستە پێگەی شەنگال قبوڵ بکرێت و لەدژی رێککەوتنی شەنگال تا بەردەوام ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێپێوانی ئەنجامدا.
دوای ڕێپێوانەکە لەناو شاردا گەل لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف میتینگی ئەنجامدا.
نەزاهەد ئەرگونەش هاوسەرۆکی جەدەکە – لۆزان و ساڵح ساغلەم هاوسەرۆکی جەدەکە جنێف لە چالاکیەکەدا قسەیان کرد. لە قسەکانیاندا ڕایانگەیاند کە دڕندەیی لە بەرانبەر شەنگال پێشووتر لەلایەن داعش و ئێستاش لەلایەن دەوڵەتی تورک و ئەردۆغانی فاشیتەوە ئەنجام دەدرێت. لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە رێککەوتنی قێزەونی سەر شەنگال قبوڵ ناکرێت.
ف.ق