لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان سڵاو لە هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم کرا
لە شاری ژنێڤ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان، سڵاوکرا لەو چالاکییەی لە ١٠ ی تشرینی یەکەم بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد.
لە شاری ژنێڤ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان، سڵاوکرا لەو چالاکییەی لە ١٠ ی تشرینی یەکەم بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد.
کوردستانیان لە ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" لە گۆڕەپانی نەتەوەکان کە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە، هەموو چوارشەممەیەک چالاکی ئەنجام دەدەن. کوردستانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازیان لە بەرپرسی دامەزراوەکان کرد.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، ئەو ٢٩ ئەندامەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ یادکرانەوە کە ٤ ی تشرینی یەکەم لە دێرک لە هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون. هاوسەرۆکانی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی ژنێڤ (جەدەکە) لە چالاکییەکەدا قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە، تێکۆشانەکان دژی هێرشەکانی سڕینەوەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام دەبێت، هەروەها سڵاو لە هەڵمەتەکەی ١٠ ی تشرینی یەکەم کرا.
"لە کەسێتی عەبدوڵا ئۆجالاندا، گەلی کورد گۆشەگیرکراوە"
هاوسەرۆکی جەدەکە، توبا یەڵماز، گوتی: "ئێمە خاوەندارێتی لەو هەڵمەتە دەکەین کە لەلایەن دۆستانی کورد لە سەراپای جیهانەوە بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان دەستی پێ کردووە".
هاوسەرۆکی جەدەکە لە ژنێڤ، محەمەد لەتیف چەلەبی، دووپاتی کردەوە، لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد گۆشەگیر و قڕ دەکرێت.
چەلەبی هەروەها گوتی: "پشتگیری لە هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفە و پارادایمێکی نوێ، مۆدێلێکی نوێی پێشکەشی جیهان کرد. بانگەواز لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت سی. پی. تی. (کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپی) دەکەین، بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن، کاربکەن بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری".