لەبەردەم زیندان گۆشەگیری شەرمەزارکرا

خزمی زیندانیان لە ئەزمیر لە بەردەم زیندان کۆبوونەوە و گوتیان: "تا دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام نەدرێت، تێکۆشانمان بەردەوامە. درێژە بە دۆزەکەمان دەدەین".

دەنگت بخەپاڵ ئازادی

لە ئەزمیر چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ (ئەگێ توای-دەر) و بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامە. ئەندامانی بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون. چالاکییەکە لەبەردەم زیندانی کرکلاری بوجا ئەنجامدرا.

 "تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری ئیمراڵی، چالاکییەکەمان بەردەوامە"

لە بنەماڵەی زیندانیان مەدینە کایماز تیشکی خستەسەر پێشێلکاریی و فشارەکانی زیندان، ڕایگەیاند دەست لە دۆزەکەیان هەڵناگرن، گوتی: " تا دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام نەدرێت، تێکۆشانمان بەردەوامە. ئەگەر وا بزانن ئەم تێکۆشانە بۆ یەک دوو ڕۆژە، خۆتان دەخەڵەتێنن. تا ئەم ستەمە لەسەر زمان و ناسنامە و وڵاتەکەمان هەڵنەگیرێت، تێکۆشانمان بەردەوامە".

پاشان چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا و بە بەرزکردنەوەی درووشم چالاکییەکە کۆتایی هات.