لەدژی داعش و فاشیزمی ئەردۆغان لە ٧ شاری ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدەدرێن

کۆن مەد لەدژی هێرشەکان داعش لە فەڕەنسا و نەمسا، سبەینێ لە ٧ شار چالاکی ئەنجام دەدات. کۆن مەد داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد لەدژی ڕژێمی ئەردۆغان کە چەتەکان پڕچەک دەکات، هەڵوێستیان هەبێت.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستانیانی ئەڵمانیا (کۆن – مەد) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی داعش لە شارەکانی پاریس و نایسی فەڕەنسا و شاری ڤیەننای نەمسا، و ٧ شاری ئەڵمانیا چالاکی ئەنجام دەدات.

لە راگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی کۆن – مەد دا هاتووە، ئەردۆغان و ڕژێمەکەی پشتگیری لە هێزە ئیسلامیە توندرەوەکان دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەگوترێت، "لەدژی چەتە ئیسلامیەکان و ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست، نەتەنها لە ناوخۆ پێویستە لە دەرەوەش تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕیوەببرێت. پێویستە حکومەتی فیدڕالی ئەڵمانیا کۆتایی بە پشتگیریکردن لە ڕژێمەکەی ئەردۆغان بهێنێت و وڵاتانی ئەوروپا هەمووان سزا بەسەر رژێمەکەی ئەردۆغاندا بسەپێنن."

بەرنامەی چالاکیەکانی سبەینێ بەم شێوەیەیە:

کۆڵن

کاتژمێر: ١٤:٠٠

شوێن: Koln HBF

 

دۆیسبورگ

کاتژمێر: ١٥:٠٠

شوێن: Dûîsbûrg HBF

 

هامبورگ

کاتژمیر: ١٥:٠٠

شوێن: Sternschanze Bahnhof

 

هیڵدیشم

کاتژمێر: ١٥:٠٠

شوێن: Angouleme Platz

 

فرانکفورت

کاتژمێر: ١٦:٠٠

شوێن: Hauptwache Frankfurt

 

مانهەیم

کاتژمێر: ١٧:٣٠

شوێن: Mannheîm HBF

 

بەرلین

کاتژمێر: ١٤:٣٠

شوێن: Brandenburger Tor / Pariserplatz Berlin

 

ف.ق