لەدژی جەهەپە ئۆپەراسیۆن: ٢٣ کەس دەستگیرکران
٢٣ کەس لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شارەوانی جەیهانی جەهەپەدا دەستگیرکران کە سەرۆکی شارەوانیەکە قادر ئایداریشیان تێدایە.
٢٣ کەس لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شارەوانی جەیهانی جەهەپەدا دەستگیرکران کە سەرۆکی شارەوانیەکە قادر ئایداریشیان تێدایە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی بەرتیلدا کە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماری ئەدەنەوە بەڕێوەدەبرێت، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی قادر ئایدار سەرۆکی شارەوانی جەیهان لەسەر لیستی جەهەپە و ماڵی ٢٢ کەس تر. پۆلیس لە شارەوانیەکەش پشکنینی کرد.
ئایدار و ئەندازیارانی شارەوانی و بە گشتی ٢٣ کەس دەستگیرکران.
ئایدار تۆمەتی بەرتیلوەرگرتنی بەدرۆخستەوە و رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بێڕێزیەکی گەورەیە.
ف.ق