لەدژی لەسێدارەکانی ئەڕ و داغ دەستپێشخەریەک ڕاگەیەنرا

لەدژی لەسێدارەدانی مەزلۆم داغ و عەبدولڕەحمان ئەڕ کە لە باشووری کوردستان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، (دەستپێشخەری یەکگرتن بۆ ئەڕ و داغ) ڕاگەیەنرا.

لەدژی لەسێدارەدانی مەزلۆم داغ و عەبدولڕەحمان ئەڕ کە لە باشووری کوردستان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، (دەستپێشخەری یەکگرتن بۆ ئەڕ و داغ) ڕاگەیەنرا.

دەمیر چەلیک، فورات ئانلی، یوردوسوف ئوزسوکمەنلەر، عەبدوڵلا دەمیرباش، نەژدەت ئاتالای، مینە چەتینکایا، عەلی ماتوور، گەرناس کۆچەر، نەجمەدین ئەڕ مامی عەبدولڕەحمان ئەڕ و خزمەکانی ئەڕ و داغ (دەستپێشخەری یەکگرتن بۆ ئەڕ و داغ)یان ڕاگەیاند.

لە شاری بیرنی سویسرا کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ڕێکخرا. فورات ئانلی وتەبێکی دەستپێشخەریەکە ڕایگەیاند، پێویستە کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەکانی گەنجانی کورد بکرێت.

دواتر گەڕناس کۆچەر ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٧ی تەموزی ٢٠١٩دا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕووداوێک ڕوویدا. دوای ڕووداوەکە عەبدولڕەحمان ئەڕ و مەزلۆم داغ و چەند کەسێک دەستگیرکران. دواتر ئەو کەسانە ڕەوانەی زیندان کران و لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠دا دادگاییکران. دوای دادگاییکردنێکی کورت، ٢مین دادگای سزاکانی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەڕ و داغدا سەپاند. دۆستە بۆ دادگای تەمیز ڕەوانەکرا. لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد. بۆ دادگاییکردن پێویستی بە ئیمزای سەرۆکی باشووری کوردستان هەیە. لە ئێستادا عەبدولڕەحمان ئەڕ و مەزلۆم داغ لە هەولێر لە زینداندان و چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

لە یاسا و دەستووری وڵاتە مۆدێرن و دیموکراتەکاندا سزای لەسێدارەدان نەماوە. مافپەروەران، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکان لەدژی لەسێدارەدان لە جیهاندا کەمپینی گەورەیان ڕاگەیاندووە. تا ئێستاش پرسی لەسێدارەدان لە ڕۆژەڤی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤە.

ئێمەش لەدژی لەسێدارەدانین. ئێمە دەزانین کە لەسێدارەدان چارەسەری نییە و پێویستە لەسێدارەدان لە یاسا و دەستوورەکاندا دەربهێنرێت. بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدانی ئەڕ و داغ جێبەجێ نەکرێت، ئێمە لەگەڵ خانەوادەکانداین.

کۆمیتەکەمان لەدژی لەسێدارەدان دەست بە کەمپینێک دەکات. بانگەوازەی یەکگرتن لە هەموو پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، یاساناسان، دیموکراتەکان، ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین.

داوا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بڕیاری لەسێدارەدان ئیمزا نەکات و ڕێگری لە لەسێدارەدان بکات."

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکە شوکران ئەڕ خوشکی عەبدولڕەحمان ئەڕ قسەی کرد.

ف.ق