لەفیستیڤاڵی ئەڤەلی تەموزدا ٢٤ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک بە پاساوی ئەوەی پۆستەری ئیبراهیم کایپاکایا لە ستاندی فیستیڤاڵی ئەڤەلی تەموزدا بەرزکراوەتەوە، ٢٤ کەسی دەستگیرکرد.

لە هاتای ستاندێک بە بۆنەی فیستیڤاڵی نەریتیی ئەڤەلی تەمووز، بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی گەشەپێدانی سامان داغ و کۆمەڵەی هاوکاری بەڕێوەچوو.

پۆلیس بە پاساوی ئەوەى لە ستاندەکەدا پۆستەری شۆڕشگێڕی ساڵانی ١٩٧٠ ئیبراهیم کایپاکایا بەرزکراوەتەوە، هێرشی کردە سەر چالاکوانان.

لەو هێرشەی پۆلیس دا ٢٤ کەس دەستگیرکران و برانە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سامانداغ.

ژ.ت