له‌ ٩٩ ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كرێت

كۆمیته‌ی سه‌د ساڵه‌ی كاروخه‌باتی په‌یمانی لۆزان له‌ ٢٤ی ته‌مموزدا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ٩٩هه‌مین ساڵه‌ی به‌ستنی په‌یمانی لۆزان له‌و شاره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمانه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ رای گشتیی جیهان.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمیته‌ی سه‌د ساڵه‌ی كاروخه‌باتی په‌یمانی لۆزان رایگه‌یاندووه‌، "٩٩ ساڵ لەمەوبەر لە شاری لۆزانی سویسرا کۆنفرانسێک کرا و پەیمانێک ئیمزا کرا. لە ئەنجامدا جارێکی دی کوردستان پارچەپارچە کرا".

راشیگه‌یاندووه‌، " ئێمە وەک نوێنەرانی پارت و رێکخراوو وەک کەسایەتی کوردستانیی، لە رۆژی یەکشەمە، ٢٤.٠٧.٢٠٢٢ لە ٩٩ ساڵەی پەیمانی لۆزاندا، لە شاری لۆزان کۆدەبینەوە. لە کۆبوونەوەدا ئەنجامی ئەو پەیمانەو کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان هەڵئەسەنگێنین و هەڵوێستی خۆمان دەرئەبڕین".

كۆمیته‌ی سه‌د ساڵه‌ی كارو خه‌باتی په‌یمانی لۆزان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: تەواوی رۆژەڤی کۆنفراس لەسەر پەیمانی لۆزان و ئەنجامە نەرێنییەکانی ئەو پەیمانەیە لە کوردستاندا. ٩٩ ساڵ لەمەوبەر لە لۆزان کۆنفرانسێک بەستراو بڕیاری لەچارەنووسی گەلی کوردستان دا. ئێمە ئەمانەوێت لە ٩٩ سالەی ئەو پەیمانە شوومەدا، هەڵوێستێکی کوردستانی بنوێنین و ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەررێکخەران و بڕیاردەرانی ئەو پەیمانە پیشان بدەین و دەنگی خۆمان بگەیەنینە راێ گشتی جیهان.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، "هەروەها لە کۆنفرانسدا وتوێژ لەسەر ١٠٠ ساڵەی پەیمانی لۆزان بکەین و پلانی کارو چالاکی بۆ ساڵی داهاتوو دابڕێژین".

رۆژ : ٢٤.٠٧.٢٠٢٢، یەکشەمە

کات: ١٠:٠٠ – ١٧:٠٠

شوێن: لۆزان، سویسرا

Place de la Riponne ٦, ١٠٠٥ Lausanne

به‌رنامه‌:

١٠:٠٠ – ١٠:٠٥ کردنەوە

١٠:٠٥ – ١٠:١٥ ئاخاوتنی کردنەوە

١٠:١٥ – ١٠:٣٠ سینەڤزیۆنێك لەسەر پەیمانی لۆزان

١٠:٣٠ – ١٣:٠٠ ئاخاوتن و پەیامی بەشداران

١٣:٠٠ – ١٤:٠٠ پشووی نان خواردن

١٤:٠٠ - ١٦:٠٠ ئاخاوتن و پەیامی بەشداران

١٦:٠٠ – ١٧:٠٠ ئەنجامنامە

بۆ زانیاریی زیاتر:

رەفیق غەفور.             ٠٠٤٧٩٧٩٨٩٣٢٠

خەیرەدین ئۆزتەکین، ٠٠٤١٧٨٦٩٣٦٧٧٩

هـ . ب