له به‌لجیكا دیداری نه‌ورۆز سازكرا
له به‌لجیكا به به‌شداری كه‌سایه‌تیه‌كانی هۆگری گه‌لی كورد و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا دیداری نه‌ورۆز به ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت سازكرا.
له به‌لجیكا به به‌شداری كه‌سایه‌تیه‌كانی هۆگری گه‌لی كورد و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا دیداری نه‌ورۆز به ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت سازكرا.
به پێشه‌نگایه‌تی ئینستیتیۆتی كوردی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له ناوه‌ندی كولتوری ماركته‌نی به‌لجیكا دیداری نه‌ورۆز سازكرا. ئه‌و كه‌سایه‌تیه به‌لجیكی و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌وروپا كه چه‌ندین ساڵه له پێناو گه‌لی كورددا تێده‌كۆشن و پێكه‌وه تێكۆشان ده‌كه‌ن، به‌شدارییان له دیداره‌كه‌دا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا وتار پێشكه‌ش كران و راگه‌یه‌نرا: "نه‌ورۆز كه ئیتر بووه‌ته نێونه‌ته‌وه‌یی، بووه‌ته رۆژی پیرۆزكردنی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد وه‌ك تێكۆشانی خۆیان ده‌بینن. نوێنه‌رایه‌تی نه‌ریتێكی 2631یه، نه‌ورۆز ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد وێنا ده‌كات. ئێمه ویستمان هه‌ڤاڵانمان له‌گه‌ڵ خۆماندا ببینین و خۆشترین رۆژی به‌رخودان پێكه‌وه پیرۆز بكه‌ین".
له دیداره‌كه‌دا به زمانه‌كانی قلامانی، فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له‌سه‌ر واتای نه‌ورۆز وته پێشكه‌ش كرا.
له پارتی ئێس ئه‌ند دی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆستاس ماڤریدێست وته‌ی پێشكه‌ش كرد.
هـ .ب