له‌ بۆڵو ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی: ٢٠ كه‌س ده‌ستگیركران

له‌ ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی له‌ بۆڵو ٢٠ كه‌س دستگیركران، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆهه‌ده‌ ئاڵیشان شاهینیشیان له‌ نێودایه‌.

به‌ڕێوه‌بری لقی ئه‌نقه‌ره‌ی كۆۆمه‌ڵه‌ی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهه‌ده‌) پارێزه‌ر ئاڵیشان شاهین له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌یه‌كی داواكاری گشتیی بۆڵو به‌ پاساوی كاری سه‌ره‌كی خۆی ده‌ستگیكرا.

شاهین له‌ ماڵه‌كه‌یدا له‌ ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسیدا ده‌ستگیركرا و برایه‌ بنكه‌ی جه‌ندرمه‌ له‌ یه‌نی مه‌حه‌له‌. به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ شاهینه‌وه‌ ٢٠ كه‌س ده‌ستگیركراون و بڕیاری نهێنی له‌ باره‌ی دۆسیه‌كه‌یانه‌وه‌ دراوه‌.

هـ . ب