له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ١٣ كۆچبه‌ر خنكان

له‌ ده‌ریای ئیجه‌ به‌له‌مێك نوقم بوو و بەلانیکەمەوە ١٣ كه‌س خنكان.

له‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ نزیكه‌ی دوورگه‌ی پارۆس به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران، كه‌ زۆرینه‌یان خه‌ڵكی باشوری كوردستانن نقوم بوو. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ‌١٣ كه‌س لە دەریاکەدا خنكاون.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ده‌وڵه‌تی یونان (ئامنا / AMNA) ته‌رمی ١١ كۆچبه‌ری دیكه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خنكاون گه‌یشتوه‌ته‌ نزیکەى ٢٤ كه‌س.

لانیكه‌م ٨٠ كۆچبه‌ر له‌ به‌له‌مه‌كه‌دابوون

٦٣ كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یونانه‌وه‌ رزگاركراون و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ دوورگه‌ی پارۆس. زانراوه، به‌له‌مه‌كه‌ لانیكه‌م ٨٠ كۆچبه‌ری تێدابووه‌ و پرۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی كۆچبه‌ران به‌رده‌وامه‌.

له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا سێ به‌له‌می کۆچبه‌ران نقوم بوون و به‌ گشتیی ٢٧ كۆچبه‌ر خنكاون.

ژ.ت