له دژی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه 7 هه‌زار واژۆی كۆكرده‌وه
وڵاتپارێزی كورد عیسمه‌ت تیمورتوركان كه له لیماسۆل ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان" ده‌ربهێنرێت 7 هه‌زار واژۆی كۆكرده‌وه.
وڵاتپارێزی كورد عیسمه‌ت تیمورتوركان كه له لیماسۆل ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان" ده‌ربهێنرێت 7 هه‌زار واژۆی كۆكرده‌وه.
ئه‌و كه‌مپینه‌ی بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له "لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان" ده‌ستیپێكردووه له هه‌موو ناوچه‌كانی قوبرس به‌رده‌وامه.
وڵاتپارێزی كورد عیسمه‌ت تیمورتوركان كه له لیماسۆل ده‌ژی بۆ ئه‌و كه‌مپینه‌ی به‌ر له سێ مانگ له قوبرس ده‌ستیپێكراوه، به ته‌نیا 7 هه‌زار واژۆی كۆكردووه‌ته‌وه.
تیمورتوركان كه له ناوچه‌ی پرسوسی رحا له‌دایكبووه، باوكی 7 منداڵه و 18 ساڵ به‌ر له‌ئێستا به هۆی گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ئاواره‌ی قوبرس بووه.
تیمورته‌كین كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ری هه‌یه، چاوه‌ڕێیه ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا بكرێت. سه‌رباری نه‌خۆشیه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی چالاك له كار و خه‌باتدا به‌شداره، له نه‌خۆشخانه، گۆرشه‌پانه‌كانی بازاڕ، گۆڕه‌پانی وه‌به‌رهێنانن ناوه‌نده‌كانی كڕین و فرۆشتن و شه‌قامه‌كان زیاتر له 7 هه‌زار واژۆی كۆكردووه‌ته‌وه.
‘رۆژ رۆژی خاوه‌ندارییه له شكۆ‘
تیمورتركا باسی له‌وه‌كرد، كه ئامانجی ئه‌وه‌یه 10 هه‌زار واژۆ كۆبكاته‌وه و به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "له قۆناغی ئه‌م دواییه‌دا گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕووی هێرشێكی پاكتاوكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه. تاكه هێزێك كه به‌رامبه‌ر هێرشی پاكتاوكاری خۆڕاگری ده‌كات هێزه‌كان په‌كه‌كه‌ن. پێویسته هه‌موو جیهان ئه‌مه ببینێت. من وه‌ك وڵاتپارێزێكی كورد نه‌مده‌توانی له‌م قۆناغه‌دا له‌دواوه بوه‌ستم. ئێستا بۆ تێكۆشانی گه‌نجانمان كه له پێناو ئێمه له چیاكانی كوردستان گیانی خۆیان ده‌به‌خشن، دوایین كارم ئه‌وه‌یه كه بیر له ته‌ندروستی ۆم بكه‌مه‌وه. پێویسته ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی هه‌موو كوردێكی به شكۆ بۆ گه‌وره‌كردنی تێكۆشانی گه‌نجان كه بۆ گه‌له‌كه‌یان له دژی هێزه داگیركه‌رن فاشیست و پاكتاوكه‌ر به به‌رخودانی خۆیان داستانی مێژوویی ده‌نوسنه‌وه، بێت".
تیمورتوركان رایگه‌یاند، كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و په‌كه‌كه شه‌ڕ له پێناو راستی و هه‌قیقه‌تدا ده‌كه‌ن و وتی، "رۆژ رۆژی مانه‌وه له ماڵدا نییه و بیركردنه‌وه له ئابوری نییه. رۆژ رۆژی خاوه‌ندارییه له ناموس و شكۆی خۆمان".
هـ . ب