له فرانكفۆرت نه‌ورۆز به جۆشه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له فرانكفۆرت به به‌شداری هه‌زاران كه‌س پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد.
له فرانكفۆرت به به‌شداری هه‌زاران كه‌س پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد.
نه‌ورۆز له فرانكفۆرت به پێشه‌نگایه‌تی كۆن-مهد، فهد-كورد، فهجهكه، فهد-مهد، فهجهكهمه-كاوه به دروشمی "نه‌ورۆزی رێبه‌ر ئاپۆ پیرۆز بێت" به به‌شداربوونی هه‌زاران كه‌س ده‌ستیپێكرد.
له زۆر ویلایه‌ت و ناوه‌ندی جیاجیای ئه‌ڵمانیاوه به هه‌زارانی كوردستانی سه‌رله‌به‌یانی هاتنه ناو گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز و ده‌ستیان به پیرۆزكردنی نه‌ورۆز كرد.
جه‌ماوه‌ر كه زۆرینه له گه‌نج و ژنان پێكده‌هات، سڵاویان له به‌رخودانی گه‌ریلا له كوردستان كرد، گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كوردیان شه‌رمه‌زار كرد.
له پیرۆزباییه‌كه‌دا به دروشم وترایه‌وه، "بژی به‌رخودانی په‌كه‌كه"، "بژی به‌رخودانی ئیمراڵی"، "بێ سه‌رۆك ژیان نابێت".
گه‌نجان هه‌روه‌ها ئاڵای په‌كه‌كه‌یان هه‌ڵدا و قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار و سه‌ركۆنه كرد.
هـ . ب