له زیندانه‌كانی تورركیا به گشتیی ٣١٤ هه‌زار و ٥٠٢ زیندانی و سزادرا بوونیان هه‌یه. ئه‌وه‌نه‌ی كه ئیهه‌ده ده‌ستنیشانی كردووه،هه‌زار و ٦٠٥ زیندانی نه‌خۆش كه نه‌خۆشی ٦٠٤ كه‌سیان قورسه هه‌ن كه ناتوانن له زینداندا بمێننه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر زیندانی نه‌خۆش به هۆی نه‌بوونی هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی، نه‌بوونی خۆراك یاخود ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی، ژیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه. هه‌موو رۆژێك زیندانییه‌ك به شێوه‌ی گوماناوی ژیان له‌ده‌ستده‌دات. بۆ رای گشتیش رادهگهیهنریچت كه 'خۆی كوشتووه' یان به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه' گیانی له‌ده‌ستداوه. سه‌رباری سه‌ردانی زۆر دامه‌زراوه، پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی به شێوه‌ی گوماناوی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، تائێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه نه‌كراوه و بابه‌ته‌كه پهدهپۆش كراوه.
له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا ٩٧٨ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه
له ساڵی ٢٠٠٢ه‌وه كه ئاكه‌په ده‌سه‌لاتداره، له زیندانه‌كاندا ٩٧٨ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه. به پێی ساڵ، ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی له زیندانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌م جۆره‌یه:
٢٠٠٢: ٣١
٢٠٠٣: ٢٠
٢٠٠٤: ٣٢
٢٠٠٥: ١٨
٢٠٠٦: ١٧
٢٠٠٧: ٦
٢٠٠٨: ٤٦
٢٠٠٩: ٤٢
٢٠١٠: ٤١
٢٠١١: ٤١
٢٠١٢: ٨٣
٢٠١٣: ٣٣
٢٠١٤: ٥٠
٢٠١٥: ٢٢٧
٢٠١٦: ٢١
٢٠١٧: ٢٢
٢٠١٨: ٢٨
٢٠١٩: ٧٠
٢٠٢٠: ٦٠
٢٠٢١: ٥٢
٢٠٢٢: ٣٥
فاتین كانات: ئاماره‌كه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه
هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده) لقی ئه‌نقه‌ره فاتین كانات قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و وتی، "٩٧٨ كه‌س ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆره. بێگومان هه‌ندێك به هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام جگه له‌وان به تایبه‌تی له ساڵانی ٢٠١٠ به‌دواوه ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤ به هۆی كرده‌وه‌ی خراپ و ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌كان و مردنی گوماناوی ژیانیان له‌ده‌ستداوه.. هه‌ر بۆیه ئاماره‌كه ئامارێكی یه‌كجار ترسناكه. له رووی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ئامارێكی به‌م چه‌شنه‌یه كه ناتوانرێت بگێڕدرێته‌وه. ئامارێكی شه‌رمه‌زارییه. به داخه‌وه ئامارێك نییه كه له كرده‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌وه‌شێته‌وه".
نیشانده‌ری شێوازی به‌ڕێوه‌بردن
كانات سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر دۆخی زیندانیانی نه‌خۆش و وتی، "هه‌ندێك جار لێیان ده‌گه‌ڕێن بمرن، جارجاریش له هۆده‌یه‌كی نه‌خۆشخانه یاخود له به‌شێكی زیندان ژیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌م كرده‌وانه له زیندانه‌كان: ئه‌شكه‌نجه، مردن به ئه‌شكه‌نجه، پشكنین به رووتی، ده‌ستدرێژی سێكسی، سزای دیسپلین، رێگری له دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنهمالچهكان، سیاسه‌تی گۆشه‌گیری، ئه‌مانه هه‌مووی نیشانده‌ر و ئاماژه‌ی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له زیندانه‌كان ده‌خاته به‌رچاو".
فاتین كانات ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه وه‌ك ئیهه‌ده له سه‌ر دۆخی زیندانیان نه‌خۆش و مردنی گوماناوی زیندانییه‌كان راپۆرت ئاماده ده‌كه‌ن و وتی، "ئێمه له‌و باره‌وه یادداشت و نوسراو بۆ مێژوو و داهاتوو ده‌نوسینه‌وه". كانات باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆوه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌یان نادرێته‌وه".
هـ . ب