له ستۆكهۆڵم كوژرانی ژینا بهچالاكییهك شه‌رمه‌زار كرا
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید له دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی چالاكییه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید له دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی چالاكییه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی دووشه‌ممه له سه‌ر بانگه‌وازی ژماره‌یه‌كی رێكخراو و دامه‌زراوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كهژار-كۆداریش له‌ناویاندا له دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی له خۆپیشاندان و سه‌رهه‌ڵدانه‌كان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له گۆڕه‌پانی سهرگلێس تۆرگێتی چالاكی ئه‌نجامدرا.
دوای خوله‌كێك رێزلێنان، له چالاكیه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له وێنه‌كانی ژینا ئه‌مینی و پلاكارد كه تیایدادڕندایهتی رژێمی ئێران شه‌رمه‌زار كرابوو به‌رزكرانه‌وه. له‌و چالاكیه‌كه‌دا بێ پسانه‌وه دروشمی "ژن، ژیان ئازادی" ده‌وترانه‌وه.
له‌وتاره‌كاندا، داوا له رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا و ئاماژه به‌وه‌كرا كه دڕنده‌ییه‌كانی رژێمی ئێران به‌م جۆره، سه‌رچاوه‌ی بۆ نایه‌كگرتوویی كوردان ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها بێده‌نگی وڵاتانی ئه‌وروپاش شه‌رمه‌زار كرا. له وتاره‌كاندا باس له دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یش كرا و وترا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێرانیش له ژنان ده‌ترسێت، په‌لاماری ژنان ده‌دات.
چالاكوانێك به ناوی سهمێ گولبارینش له دژی كۆمه‌ڵكوژی ژینا ئه‌مینی قژی خۆی بڕی.
چالاكی به به‌رزكردنه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم كۆتاییهات.
هـ . ب