له تۆرێنتۆ كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان به بیرهێنرایه‌وه
كوردان كه له شاری تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا ده‌ژین به بۆنه‌ی هه‌شته‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان چالاكی یادكردنه‌وه‌یان سازكرد.
كوردان كه له شاری تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا ده‌ژین به بۆنه‌ی هه‌شته‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان چالاكی یادكردنه‌وه‌یان سازكرد.
كۆمۆنی ژنانی سارا ئۆزگور و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی دیموكراتیكی تۆرێنتۆ له چوارڕێیانی كیلێ-ویڵسۆن چالاكی یادكردنه‌وه‌یان سازكرد.
له یادكردنه‌وه‌كه‌دا گیانبه‌ختكردووانی فه‌رمانی سه‌ر ئێزدییه‌كان له ٣ی ئابی ٢٠١٤دا یادیانكرایه‌وه. له چالاكییه‌كه‌دا پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاڵاكانیی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، هه‌په‌گه، یه‌به‌شه و په‌كه‌كه به‌رزكرانه‌وه.
له چالاكییه‌كه‌دا خاوه‌نداری له به‌رخودانی شه‌نگال كرا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌رمه‌زار كران. له چالاكیه‌كه‌دا به سه‌دان بروسوری زانیاریپێدان بڵاوكرانه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی دیموكراتیكی تۆرێنتۆ باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هێشتاش به‌رده‌وامه و وتی، "داگیركاری تورك هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی خۆی وه‌ك ئه‌وانه‌ی داعش به‌رده‌وام ده‌كات".
چالاكی به رێزلێنان له گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه و شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی كوردستان كۆتاییهات.
هـ . ب