له‌ ئیسته‌نبوڵ پۆلیس هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر بینای هه‌ده‌په‌ی كارتاڵ

له‌ ئیسته‌نبوڵ پۆلسیه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بینای هه‌ده‌په‌ی كارتاڵ و ده‌ستیان به‌سه‌ر گۆڤار و وێنه‌كاندا گرت. گه‌ل له‌به‌رده‌م بیناكه‌ كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ڵكوتانه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ نیوه‌ڕۆدا پۆلیسه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بینای رێكخستنی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ كارتاڵی ئیسته‌نبوڵ. زانرا كه‌ هه‌ڵكوتانه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و كاته‌شدا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ هاوسه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بیناكه‌دا نه‌بوون. گه‌ڕان و پشكنینی پۆلیسه‌كان له‌ بیناكه‌ به‌رده‌وامه‌.

پۆلیسه‌كان به‌ چه‌ندین كاتژمێر له‌ بیناكه‌دا گه‌ڕان و ده‌ستیان به‌سه‌ر وێنه‌كانی شه‌هیدانی ئازادی و دیموكراسی، وێنه‌كانی ده‌نیز گه‌زمیش و ئیبراهیم كایپاكایا، گۆڤاره‌كانی دیموكراتیكی مۆدێرنیته‌ و ژنۆلۆژیدا گرت.

دوای هه‌ڵكوتانه‌سه‌ره‌كه‌ گه‌ل چوونه‌ به‌رده‌م بیناكه‌ و به‌ دروشم هه‌ڵكوتانه‌سه‌ره‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد. هێشتاش ده‌وروبه‌ری بیناكه‌ داخراوه‌ و گه‌ل له‌به‌رده‌م بیناكه‌دایه‌.

هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ له‌ بیناكه‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

هـ . ب