له‌باره‌ی ٨ هه‌ده‌په‌یی یاداشتی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ره‌وانه‌ كرا

٩ یاداشتی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی كه‌ له‌باره‌ی ٨ په‌رله‌ماتاری هه‌ده‌په‌ و یه‌كێكی جه‌هه‌په‌وه‌ ئاماده‌كراون ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كران.

٩ یاداشتی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی كه‌ له‌ باره‌ی ٨ په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و په‌رله‌مانتارێكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) ئاماده‌كراون ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كران. یاداشتی هه‌ڵگرتن و سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه‌ ره‌وانه‌ نێردراون، بۆ لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه‌ له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داد و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی پێكهاتووه‌ ره‌وانه‌ كراون.

ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ یاداشتی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی ئاماده‌كراوه‌: "وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په‌ ئایشه‌ ئاجار باشاران، جێگری هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ فه‌له‌كناس ئوجا، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ حسێن كاچماز، ره‌مزیه‌ تۆسون، عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌ری ئۆغڵو، سه‌زایی ته‌مه‌للی، نوسره‌دین ماچین، ئالیجان ئۆنلو و په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌ ئایكۆت ئه‌ردۆغدو".

هـ . ب