نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی یاسایی سه‌ده له باره‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش كه ٩ مانگه هیچ زانیارییه‌ك له باره‌یانه‌وه نازانرێت سه‌ردانی دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌ییان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی میزۆرپۆتامیا، پارَزهران به داواكاری گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له رۆژی ٢٤ی كانونی یه‌كه‌م سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و به بیریان هێناوه‌ته‌وه، كه دوایین قسه‌كردن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان له رۆژی ٢٥ی ئادار له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه ئه‌نجامدراوه و به‌م جۆره رایانگه‌یاند، "له‌و كاته‌وه ٩ مانگه نه‌مانتوانیوه له باره‌ی دۆخی موەکیلەکەمانەوە زانیاری به‌ده‌ستبهێنین. له‌و كاته‌وه نه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فیزیكی له‌گه‌ڵ موەکیلەکان سازكراوه، نه له رێگه‌ی ته‌له‌فون یان نامه‌وه په‌یوه‌ندی سازنه‌كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ردانی دادگا و دادوه‌ریی سزاکانیان كردووه. دادوه‌ری سزادان باسی له‌وه‌كرد، كه به هۆی سزای دیسپلینه‌وه دیداره‌كان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه ئه‌نجام نادرێن، چونکا سنورداركردنی دیداره‌كان بۆ ٦ مانگه و رێگاش نادرێت دیدار له گه‌ڵ پارێزه‌رانیش ئه‌نجام بدرێت. لەبەر ئەوەش تانه له‌و بڕیاره نایاساییه دراوه و داوای به‌ڵگه و نمونه‌كانی ئه‌و دۆسیانه كراون، به‌ڵام به پاساوی ئه‌منی داواكارییه‌كه ره‌تكرایه‌وه".
پارێزه‌ران له درێژه‌ی سهرانهكەدا بەمجۆرە باسیان لە داواكارییه‌كانیان كرد: "ژیانی سهرلێدراوان، كه له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له باره‌یانه‌وه نازانرێت، مەترسی لەسەریان به شێوه‌یه‌كی پوتانسیل هەیە. وێڕای ته‌مه‌نی گه‌وره‌یان و دۆخی ته‌ندروستییان، گۆشه‌گیریی ره‌ها و درێژخایه‌ن مه‌ترسی بۆ سه‌ر لایەنی ده‌ره‌ونی و جه‌سته‌ییان دروست ده‌كات. نه‌بوونی میكانیزمه‌كانی چاودێری و رێگاكانی سه‌ردان به پێی پێویست، مه‌ترسیه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی پێشێلكردنی ماده‌ی ١٧ههمینی یاسای بنچینه‌یی (قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه) كۆتایی پێبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ران ئه‌نجام بدرێت، ئێمه داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنمان كرد، كه له ماده‌ی ٧٣ی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا ده‌ستنیشان كراوه".
ژ.ت