دەستپێکی یادەکە کە بەخولەکێک رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر پەیامی کەجەدەکەی ئەوروپا _کۆمسێۆنی باشور لەلەندەن، خوێنرایەوە.
کۆمسێنی لەندەن وێڕای سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی شەنگال و ئێزیدیەکان، هەروەها رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد کە وەک پێویست کار بۆ گەرانەوەی ئێزدییەکان ناکات بۆ شەنگال و قەرەبووی زیانی گیانی گەلی شەنگال ناکات، هەروەها تائێستا ئێزیدیەکان ژیانیان پارێزراونیە لەرابردوو "داعش " کۆمەڵکوژی کردن ئەمرۆش دەوڵەتی فاشیستی تورک زۆر درندانە بەردەوام لەرێگای فڕۆکەی بێفرۆکەوان شەنگالیەکان دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژیان دەکات، بەڵام نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی هەرێم پارێزگاریان لێناکات.
هەروەها بە پەیامی جیاواز لەلایەن کۆمەڵەی کوردی لە شاری لەندەن و گەنجانی شۆرشگێر، چەندین کەسایەتی سۆسیالیست و ئینەرناسیۆنال بەشداری یادەکە بوون ئیدانەی کۆمەڵکوژیەکەیان کرد.
لە پەیام و وتارەکاندا بەگشتی دوای داد پەروەریان بۆ شەنگال و ئێزیدیەکان کرد و ئەوەی کە لە سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەوروپا پێویستە سنورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنرێت و قەرەبووی زیان قوربانیانی ئێزیدیەکان بکرێتەوە.
دوای دوو کاتژمێر بەدروشمی "بمرێ خیانەت"، "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "شەنگال سەرکەوت" و" بژی رێبەرئاپۆ" ، کۆتایی بە گردبوونەوەکە هات.
هـ . ب