لەپاریس بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد و داکۆکی لە مەخمور چالاکی ئەنجامدرا

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە پاریس بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور گردبوونەوەیان سازکرد.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کە لەسەرلەبەیانیدا لە پاریس کۆبوونەوە، بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکیان ساز کرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە رێبەری گەلی کورد ئیرادەی گەلی کوردە و تا هاتنەدی ئازادیی جەستەیی ئەو، گوڕ بە بەرخودان دەدەن.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) هەوڵەکانی گەمارۆدانی مەخموریان لە رێگەی تەلبەندکردن و دروستکردنی بنکەی سەرباییەوە شەرمەزار کرد.

چالاکی بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخودانی مەخمور"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "نەمان بۆ خیانەت" کۆتایی هات.

هـ . ب