لەسەر کوشتنی ھاوڵاتییەکی ئەمریکی لە عێراق پێنج کەس سزادران
بە تۆمەتی کوشتنی ھاوڵاتییەکی ئەمریکی لە عێراق دادگای عێراق سزای بەسەر چوار ھاوڵاتیی عێراقی و ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێران سەپاند.
بە تۆمەتی کوشتنی ھاوڵاتییەکی ئەمریکی لە عێراق دادگای عێراق سزای بەسەر چوار ھاوڵاتیی عێراقی و ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێران سەپاند.
ئەمرۆ پێنج-شەممە دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد، لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەری باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئێران، بە تۆمەتی کوشتنی "ستیڤن ئێدوارد"ـی ئەمریکی، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەسەر چوار ھاوڵاتی عێراقی و ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاند بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ھاوڵاتییە ئەمریکییە لە عێراق، ئەو ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێران ناوی "محەمەد عەلی رەزا" یە.
جێگای باسە، رۆژی ٧ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، ھاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی "ستیڤن ئێدوارد"، کە ھاوکات مامۆستای زانکۆ بوو، لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا کوژرا، کە ئەوکات گرووپی چەکداریی 'سەرایا ئەھل ئەلکەھف'، بەرپرسیارێتی کوشتنەکەیان لەئەستۆی خۆیان گرت.