لەسویسرا بەشداریکردن لەخولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەپێی ڕۆژی یەکەم زیادیکردووە

لە سویسرا لە یەکەم ڕۆژدا ١٨ هەزار و ٨٩٤ دەنگدەر لەسەر ٣١ سندوقی دەنگدان دەنگیان دا.

بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە تورکیا، کە لە ٢٨ ی ئایار لە تورکیا و کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە زۆربەی ناوەندەکانی دەرەوەی وڵاتیش سندوقی دەنگدان دانراوە. ئەمڕۆ لە سویسرا دەنگدەران لە کانتۆنەکانی بێرن، جنێڤ و زوریخ لە ٣١ سندوقی دەنگدان دا دەستیان بە دەنگدان کردووە. دوێنێش لە بێرن ٣ هەزار و ٦٦٢ دەنگدەر، لە جنێڤ ٤ هەزار و ٨٣٠ دەنگدەر و لە لە زیوریخ ١٠ هەزار و ٥٠٢ دەنگدەر دەنگیان داوە. بە گشتی ژمارەی دەنگدەران ١٨ هەزار و ٨٤٩ کەس بوو. ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرتاسەری سویسرا ٦ هەزار و ٢٣٣ دەنگدەر بەشدارییان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دا کردبوو و دەنگی خۆیان بەکار هێنابوو.

بە گشتی لە سویسرا ١٠٥ هەزار و ٨٢١ دەنگدەری تۆمارکراو هەیە، کە ڕێژەی بەشداریکردنیان لە خولی یەکەمدا لەسەدا ٥٦.٧ بوو.

ئەنجامەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سویسرا

سندوقە ئەژمارکراوەکان: ١٠٠% ، ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردندا: ٥٦.٧ لەسەد.

کلیچدار ئۆغڵو: ڕێژەی ٥٧.٦١ لەسەدای دەنگەکان؛ ٢٤ هەزار و ٨٢٧ دەنگی بە دەستهێنابوو

ئەردۆغان: ڕێژەی ٤٠.٣ی لەسەدای دەنگەکان؛ ١٧ هەزار و ٣٦٨ دەنگی بە دەستهێنابوو

محەمەد ئینجە: ٠.٧٢ لەسەد و ٣١٠ دەنگ

سینان ئۆگان: ١.٣٧ لەسەد و ٥٩١ دەنگ

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان

سندوقە ئەژماکراوەکان: ١٠٠%

ڕێژەی دەنگی هاوپەیمانییەکان:

هاوپەیمانیی کۆمار: ٤٠.٩٧ لەسەد

هاوپەیمانیی میلەت: ٢٨.٥٨ لەسەد

هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی: ٢٨.٠٥ لەسەد

هاوپەیمانیی ئاتا: ٠.٧٦ لەسەد

هاوپەیمانیی هێزە سۆسیالیستەکان: ٠.٤١ لەسەد

ڕێژەی دەنگی لایەنەکان:

ئاکەپە: ٣٠.٣ لەسەد

جەهەپە: ٢٦.١ لەسەد

پارتی چەپی سەوز: ٢٤.٩ لەسەد

مەهەپە: ٨.٥ لەسەد

تیپ: ٤.٥ لەسەد

ئیی پارتی: ٢.٤ لەسەد

لایەنەکانی تر: ٤.٣ لەسەد

ژ.ت